Pito Word Word Gameیاری وشە

Pito Wordپیتۆ وۆرد

A word guessing game in Sorani Kurdish. You have 6 attempts to guess the hidden word. After each guess, the tiles change color to show how close you are.

یاری دۆزینەوەی وشەی کوردییە. 6 هەوڵت هەیە بۆ دۆزینەوەی وشە نهێنییەکە. لە دوای هەر هەوڵێکدا، ڕەنگی خانەکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بزانیت چەند نزیکیت لە وشە ڕاستەکە.

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Start a Gameدەستپێکردن

From the main menu, tap the Pito Word card. You'll see your stats: total stars, win streak, games won, and games lost. Tap دەستپێکردنی یاری (Start Game) for a new game, or بەردەوامبوون (Continue) to resume. You can also access the فرۆشگا (Store) and مێژوو (History).

لە شاشەی سەرەکی، کارتی پیتۆ وۆرد دابگرە. ئامارەکانت دەبینیت: کۆی خاڵ، زنجیرە، یاری براوە، و یاری دۆڕاو. دەستپێکردنی یاری دابگرە بۆ یارییەکی نوێ، یان بەردەوامبوون ئەگەر یارییەکی ناتەواوت هەیە. هەروەها دەتوانیت بچیتە فرۆشگا و مێژوو.

2

See the Categoryبینینی جۆری وشەکە

A popup shows the category of the hidden word (e.g. Animals, Food, Countries — 28 categories total). Tap دەستپێکردن (Start) to begin.

شاشەیەکی بچووک دەکرێتەوە و جۆری وشەکە پێت دەڵێت (بۆ نموونە: ئاژەڵ، خواردن، وڵات — 28 جۆری جیاواز). دەستپێکردن دابگرە بۆ دەستپێکردن.

3

Type & Submit Your Guessنووسین و ناردنی وشەکە

Use the Kurdish keyboard at the bottom to type letters. Fill all tiles in a row, then tap تەواو (Submit) — it turns green when ready. Use the red backspace button to delete letters.

کیبۆردی کوردی لە خوارەوە بەکاربهێنە بۆ نووسین. هەموو خانەکان پڕبکە، پاشان تەواو دابگرە — سەوز دەبێت کاتێک ئامادەیە. دوگمە سوورەکە بۆ سڕینەوەی پیتەکان بەکاربهێنە.

4

Read the Colorsخوێندنەوەی ڕەنگەکان

After submitting, each tile changes color:

دوای ناردنی وشەکە، ڕەنگی هەر خانەیەک دەگۆڕدرێت:

Green — Correct letter, correct positionسەوز — پیتی ڕاست، لە شوێنی ڕاستدا
Yellow — Correct letter, wrong positionزەرد — پیتی ڕاست، لە شوێنی هەڵەدا
Gray — Letter not in the wordڕەساسی — پیتەکە لە وشەکەدا نییە

The keyboard keys update with the same colors so you can track which letters you've used.

پیتەکانی کیبۆردەکەش بە هەمان ڕەنگەکان نوێ دەبنەوە بۆ بەدواداچوون.

5

Keep Guessingبەردەوامبە

Use the color clues to narrow down the word. You have 6 attempts total (shown as 1/6, 2/6, etc.). Keep guessing until you find the word or run out.

ڕەنگەکان بەکاربهێنە بۆ نزیکبوونەوە لە وشەکە. 6 هەوڵت هەیە (وەک 1/6، 2/6 و هتد پیشان دەدرێت). هەوڵ بدە تا وشەکە بدۆزیتەوە.

6

Using Hintsبەکارهێنانی یارمەتی

Tap the lightbulb icon to reveal one correct letter in its position. Hints cost coins (8 for the first, 16 for the second, etc. — resets daily). Max hints = half the word length. A dialog shows: داوای یارمەتی (Request Hint). Tap بەڵێ، بەکاری بهێنە (Yes, use it) to confirm.

وێنەی گڵۆپەکە دابگرە بۆ بینینی یەک پیتی ڕاست. یارمەتی کۆین دەوێت (8 بۆ یەکەم، 16 بۆ دووەم و هتد — هەر ڕۆژ نوێ دەبێتەوە). زۆرترین یارمەتی = نیوەی ژمارەی پیتەکان. شاشەکە پێت دەڵێت: داوای یارمەتی. بەڵێ، بەکاری بهێنە دابگرە بۆ بەکارهێنان.

7

Giving Upوازهێنان

Tap the flag icon to give up. A dialog warns this counts as a loss and you'll lose 10 stars. Tap وازهێنان (Give Up) to quit, or بەردەوامبوون (Continue) to keep playing.

وێنەی ئاڵا دابگرە بۆ وازهێنان. پێت دەڵێت کە ئەمە وەک دۆڕان هەژمار دەکرێت و 10 ئەستێرە لە دەست دەدەیت. وازهێنان دابگرە بۆ دەرچوون، یان بەردەوامبوون بۆ گەڕانەوە.

Win Rewards: Stars: 60 (1st attempt) → 5 (6th). Coins: 25 → 8. Bonus coins for streaks (+8 at 3+, +15 at 5+, +30 at 10+), no-hint games (+12), and first daily win (+15). Title: پیرۆزە! (Congratulations!). پاداشتی بردنەوە: ئەستێرە: 60 (هەوڵی یەکەم) تا 5 (هەوڵی شەشەم). کۆین: 25 تا 8. بۆنەسی زنجیرە (+8 لە 3+، +15 لە 5+، +30 لە 10+)، بەبێ یارمەتی (+12)، و یەکەم بردنەوەی ڕۆژ (+15). ناونیشان: پیرۆزە!.
Loss: You lose 10 stars. The correct word is revealed under وشە ڕاستەکە (The correct word). Title: هەوڵەکەت باش بوو! (Good try!). دۆڕان: 10 ئەستێرە لە دەست دەدەیت. وشە ڕاستەکە لەژێر وشە ڕاستەکە ئاشکرا دەکرێت. ناونیشان: هەوڵەکەت باش بوو!.
Find the Imposter Party Gameیاری کۆمەڵایەتی

Find the Imposterسیخوڕەکە بدۆزەوە

A social party game for 3–20 players. Everyone gets the same secret word except the imposter. Find them through discussion before they blend in.

یارییەکی بە کۆمەڵە بۆ 3 تا 20 یاریزان. هەمووان هەمان وشە وەردەگرن جگە لە سیخوڕەکە. لە ڕێگەی گفتوگۆوە سیخوڕەکە بدۆزەوە پێش ئەوەی بتوانێت خۆی بشارێتەوە.

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Set Up the Gameڕێکخستنی یارییەکە

Tap the Find the Imposter card. Set up: Players (3–20, tap یاریزان زیادبکە to add). Impostors (1–3 depending on player count). Hint toggle (ئاماژە بۆ سیخوڕ). Duration (1–11 min, 3 recommended). Tap دەستپێکردنی یاری to start.

کارتی سیخوڕ دابگرە. ڕێکخستنەکان: یاریزانەکان (3–20، یاریزان زیادبکە دابگرە). سیخوڕەکان (1–3 بەپێی ژمارەی یاریزانەکان). ئاماژە (ئاماژە بۆ سیخوڕ). ماوە (1–11 خولەک، 3 باشترە). دەستپێکردنی یاری دابگرە.

2

Receive Your Wordوەرگرتنی وشەکان

The screen shows player name cards. When your name appears, only you should look at the phone! Swipe the card up to see your word. Regular players see the secret word. The imposter sees تۆ سیخوڕیت! with an optional hint. Release the card, then tap یاریزانی دواتر to pass. Nobody should ever see another player's card!

شاشەکە کارتی ناوەکان پیشان دەدات. کاتێک ناوەکەت دەرکەوت، دەبێت تەنها خۆت سەیری مۆبایلەکە بکەیت! کارتەکە ڕابکێشە سەرەوە بۆ ئەوەی وشە نهێنییەکە ببینیت. ئەگەر سیخوڕەکە بیت، پێت دەڵێت تۆ سیخوڕیت! لەگەڵ ئاماژەیەک. کارتەکە بەربدە بۆ خوارەوە و پەنجە بنێ بە یاریزانی دواتر. نابێت بە هیچ شێوەیەک کەس کارتی ئەوانی تر ببینێت!

3

Talking Phaseکاتی قسەکردن

The timer starts. A random player goes first. Each player says one word only to describe the secret word, taking turns. The imposter can use the hint they were given, or say something vague to avoid being caught!

کاتژمێرەکە دەستپێدەکات. کەسێک بە هەڕەمەکی یەکەم دەستپێدەکات. هەر یاریزانێک بە نۆرە تەنها یەک وشە دەڵێت بۆ وەسفکردنی وشە نهێنییەکە. سیخوڕەکە دەتوانێت ئەو «ئاماژەیە»ی پێیدراوە بیڵێت، یان شتێکی هەڕەمەکی بڵێت بۆ ئەوەی خۆی وا دەربخات کە سیخوڕەکە نییە!

4

End the Roundکۆتاییهێنان بە یارییەکە

The game ends in one of three ways:

یارییەکە بە یەکێک لەم سێ ڕێگەیە کۆتایی دێت:

  • Imposter self-reveals: If the imposter figured out the word, they can stop the game and say "I'm the imposter and the word is (...)". Correct = they win 🏆. Wrong = they lose ❌.
  • خۆئاشکراکردنی سیخوڕ: ئەگەر سیخوڕەکە زانی وشەکە چییە، دەتوانێت یارییەکە بوەستێنێت و بڵێت «من سیخوڕەکەم و وشەکەش (...)ـە». ڕاست = دەیباتەوە 🏆. هەڵە = دەدۆڕێت ❌.
  • Voting: Players can decide it's time to vote. Everyone counts "3, 2, 1" and points at their suspect. Most votes = accused. If it's the imposter — players win 🎉. If it's a regular player — imposter wins 😈.
  • دەنگدان: یاریزانەکان دەتوانن بڕیار بدەن کە کاتی دەنگدانە. هەمووان پێکەوە دەڵێن «3، 2، 1» و پەنجە بۆ ئەو کەسە ڕادەکێشن کە گومانیان لێیەتی. ئەگەر زۆرترین پەنجە بەر سیخوڕەکە کەوت — یاریزانەکان دەیبەنەوە 🎉. ئەگەر بەر کەسێکی ئاسایی کەوت — سیخوڕەکە دەیباتەوە 😈.
  • Time runs out: Players must vote immediately when the timer hits zero.
  • تەواوبوونی کات: ئەگەر کاتەکە تەواو بوو، دەبێت یاریزانەکان یەکسەر دەنگ بدەن.
5

Revealئاشکراکردن

Tap سیخوڕەکە ئاشکرابکە (Reveal Imposter) to see who it was and the secret word. Tap دووبارە یاری بکە (Play Again) for a new round.

سیخوڕەکە ئاشکرابکە دابگرە بۆ بینینی ئەوەی سیخوڕەکە کێ بوو و وشەکە چی بوو. دووبارە یاری بکە دابگرە بۆ خولەکی نوێ.

Important rule: If the imposter accidentally says the exact secret word during their turn (without declaring "I'm the imposter" first), they immediately lose! تێبینییەکی زۆر گرنگ: ئەگەر سیخوڕەکە بە هەڵە و لە نۆرەی خۆیدا ناوی وشە ڕاستەقینەکە بێنێت، بەبێ ئەوەی پێشتر بڵێت «من سیخوڕەکەم»، ئەوا ڕاستەوخۆ دەدۆڕێت و یاریزانەکان دەیبەنەوە!
Tips: Regular players — be descriptive enough to prove you know the word, but not so specific the imposter guesses it. Imposter — listen carefully and use your hint wisely. ئامۆژگاری: یاریزانە ئاساییەکان — وەسف بکەن بەڵام زۆر ڕوون مەبن. سیخوڕ — باش گوێ بگرە و ئاماژەکەت بە وریایی بەکاربهێنە.
Bomber Party Gameیاری کۆمەڵایەتی

Bomberبۆمبەر

A fast-paced party game for 2–20 players. Answer the prompt and pass the phone before the bomb explodes! Last player standing wins.

یارییەکی خێرایە بۆ 2 تا 20 یاریزان. وەڵامی بابەتەکە بدەرەوە و مۆبایلەکە بدە بە کەسی دواتر پێش ئەوەی بۆمبەکە بتەقێتەوە! کۆتا کەس کە بمێنێتەوە دەیباتەوە.

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Set Up Playersئامادەکردنی یاریزانەکان

Tap یاریزانەکان (Players) to set player count (2–20) and names. Tap دەستپێکردنی یاری (Start Game).

یاریزانەکان دابگرە بۆ دیاریکردنی ژمارە (2–20) و ناوەکان. دەستپێکردنی یاری دابگرە.

2

Countdownژماردنەوە

The screen shows ئامادە بن! (Get ready!) and announces a random starting player. Countdown: 3 → 2 → 1.

شاشەکە پیشان دەدات ئامادە بن! و یاریزانێکی هەڕەمەکی دیاری دەکات. ژماردنەوە: 3 ← 2 ← 1.

3

Read the Prompt & Passبابەتەکە بخوێنەوە و بیدە بە کەسی دواتر

The bomb ticks on screen. The red bar at the bottom shows the topic (e.g. "Name a fruit," "Animals," "A word starting with ک"). Quickly say something that fits, then pass the phone to the next player. You cannot repeat answers!

بۆمبەکە لەسەر شاشەکە تیکتیک دەکات. شریتە سوورەکەی خوارەوە بابەتەکە پێت دەڵێت (بۆ نموونە «میوەکان»، «ئاژەڵەکان»). خێرا وەڵامێک بڵێ و مۆبایلەکە بدە بە کەسی دواتر. ناتوانیت وەڵامێک دووبارە بکەیتەوە!

4

BOOM! 💥بووووم! 💥

The bomb explodes at a random time (15–90 seconds) — no visible timer! Screen turns red with بۆمبەکە تەقی (The bomb exploded!). Then: کێ مۆبایلەکەی لەدەستە؟ (Who has the phone?). Tap the player's name, then بەردەوامبە (Continue) to eliminate them.

بۆمبەکە لە کاتێکی هەڕەمەکیدا دەتەقێتەوە (15–90 چرکە) — هیچ کاتژمێرێکی دیار نییە! شاشەکە سوور دەبێت: بۆمبەکە تەقی. پاشان: کێ مۆبایلەکەی لەدەستە؟. ناوی کەسەکە دابگرە، پاشان بەردەوامبە.

5

Last One Standing Wins!کۆتا کەس کە بمێنێتەوە دەیباتەوە!

New rounds start with new prompts until one player remains. The winner sees براوەی یاری! (Game Winner!) with a crown. Tap یارییەکی نوێ (New Game) to play again.

خولەکی نوێ بە بابەتی نوێ دەستپێدەکات تا یەک کەس بمێنێتەوە. براوەکە دەبینێت: براوەی یاری! لەگەڵ تاج. یارییەکی نوێ دابگرە بۆ دووبارە یاریکردنەوە.

Tips: Think fast — the bomb can explode any moment! Don't hesitate or you'll be holding it when it goes off. ئامۆژگاری: خێرا بیربکەرەوە — بۆمبەکە لە هەر کاتێکدا دەتوانێت بتەقێتەوە! دوودڵ مەبە ئەگەرنا بۆمبەکە لە دەستت دەتەقێتەوە.
Tawla Board Gameیاری تەختە

Tawlaتاوڵە

Online multiplayer backgammon with an ELO ranking system. Play online, invite friends, challenge AI, or share one device.

یارییەکی کلاسیکی بەناوبانگە. دەتوانیت ئۆنلاین لەگەڵ خەڵکانی تر، لەگەڵ هاوڕێکانت، یان دژی کۆمپیوتەر یاری بکەیت.

🎮 Game Modesشێوازەکانی یاری

یاری ئۆنلاین — Online Gameیاری ئۆنلاین — یاری بکە لەگەڵ کەسێکی هەڕەمەکی لە ئینتەرنێت

یاری لەگەڵ هاوڕێ — Play with Friendیاری لەگەڵ هاوڕێ — هاوڕێیەک بانگهێشت بکە بۆ یاریکردن

یاری لەگەڵ کۆمپیوتەر — vs Computer (Easy / Medium / Hard)یاری لەگەڵ کۆمپیوتەر — دژی کۆمپیوتەر یاری بکە (ئاسان، مامناوەند، قورس)

یاری لەسەر مۆبایلێک — Same Deviceیاری لەسەر مۆبایلێک — دوو کەس لەسەر هەمان مۆبایل یاری بکەن

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Opening Rollدەستپێکی یاری

Both players roll one die. Higher roll goes first. Tap فڕێبدە (Roll) to roll yours.

لە سەرەتادا هەردوو یاریزان یەک زار هەڵدەدەن. ئەوەی ژمارەی زارەکەی گەورەتر بێت، ئەو یەکەمجار دەست پێدەکات. تەنها دوگمەی فڕێبدە دابگرە.

2

Roll & Moveجوڵاندنی پوولەکان

On your turn (نۆرەی تۆیە), tap the dice to roll. Move checkers by tapping a piece then its destination. Doubles = 4 moves. Tap تەواوە (Done) when finished.

لە نۆرەی خۆتدا (نۆرەی تۆیە)، زارەکان هەڵبدە. بۆ جوڵاندنی پوولەکان، سەرەتا پەنجە بنێ بە پوولەکەدا و پاشان ئەو شوێنەی دەتەوێت بۆی ببەیت. ئەگەر زارەکانت جووت بوون = 4 جار ئەو ژمارەیە دەجوڵێیت. کاتێک جوڵەکانت تەواو کرد، دوگمەی تەواوە دابگرە.

3

Hit, Re-enter & Bear Offکوشتن، گەڕانەوە و دەرکردن

Hit: Land on a single opponent piece to send it to the bar. Re-enter: Pieces on the bar must re-enter first. Bear off: Once all 15 pieces are in your home board, remove them to win.

کوشتن: ئەگەر پوولەکەت بچێتە سەر خانەیەک کە تەنها یەک پوولی ڕکابەرەکەی لێیە، ئەوا پوولەکەی دەکوژیت. گەڕانەوە: ئەگەر پوولێکت کوژرا، دەبێت پێش هەر جوڵەیەکی تر بیگەڕێنیتەوە. دەرکردن: کاتێک هەر 15 پوولەکەت گەیاندە ماڵی خۆت، دەتوانیت دەست بکەیت بە دەرکردنیان بۆ بردنەوە.

4

Doubling Cubeدووبەرابەرکردن (زاری داوا)

Before rolling, offer to double the stakes. Opponent can قبووڵکردن (Accept) or ڕەتکردنەوە (Decline — forfeit at current stakes).

پێش ئەوەی زار هەڵبدەیت، دەتوانیت داوای دووبەرابەرکردنی خاڵەکانی یارییەکە بکەیت. ڕکابەرەکەت دەتوانێت قبووڵکردن بکات یان ڕەتکردنەوە (کە ڕاستەوخۆ یارییەکە دەدۆڕێنێت).

🏆 Ranking Tiersئاستەکانی پلەبەندی
TierئاستELO Rangeخاڵ
Beginnerتازەکار0 – 99
Bronzeبڕۆنز100 – 299
Silverزیو300 – 599
Goldزێڕ600 – 999
Platinumپلاتین1,000 – 1,499
Diamondئەڵماس1,500 – 1,999
Masterماستەر2,000+
Scoring: Normal win = ±30 ELO. Gammon (ماڵس) = ±60 ELO. خاڵ: بردنەوەی ئاسایی = +/-30. ماڵس = +/-60.
Okey Board Gameیاری تەختە

Okeyئۆکەی

The beloved tile game. Play online with friends or random opponents, with ELO rankings and 4-player matches.

یاری خوازەکانی ئۆکەی. ئۆنلاین لەگەڵ هاوڕێکانت یان یاریزانانی هەڕەمەکی یاری بکە، لەگەڵ ڕیزبەندی و یاری 4 کەسی.

🎮 Game Modesشێوازەکانی یاری

ئۆنلاین — Online Gameئۆنلاین — ئۆنلاین یاری بکە لەگەڵ 4 یاریزان

لەگەڵ هاوڕێکانت — Play with Friendsلەگەڵ هاوڕێکانت — هاوڕێکانت بانگهێشت بکە بۆ یاریکردن

تاکی (دژی کۆمپیوتەر) — Solo vs Computerتاکی (دژی کۆمپیوتەر) — لەگەڵ 3 کۆمپیوتەر یاری بکە

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Setupدەستپێکردن

106 tiles (4 colours × 13 numbers × 2 copies + 2 false jokers) are shuffled among 4 players. The starting player gets 15 tiles; others get 14. An indicator tile is revealed — the joker is one number below it in the same colour.

106 خواز (4 ڕەنگ × 13 ژمارە × 2 کۆپی + 2 جۆکەر) دابەش دەکرێن بەسەر 4 یاریزاندا. یاریزانی یەکەم 15 خواز وەردەگرێت؛ ئەوانی تر 14. خوازی ئاماژەیی پیشان دەدرێت — جۆکەر ئەو خوازەیە کە یەک ژمارە لە ژێری ئاماژەییەکەیە لە هەمان ڕەنگ.

2

Draw & Discardهەڵگرتن و فڕێدان

On your turn, draw one tile from the centre pile or take the previous player's discard. Arrange your tiles into melds (runs of 3+ same-colour consecutive numbers, or sets of 3-4 same-number different colours). Then discard one tile to end your turn.

لە نۆرەکەتدا، خوازێک هەڵبگرە لە کۆگاکە یان فڕێدراوەکەی یاریزانی پێشوو وەربگرە. خوازەکانت ڕێکبخە بۆ گرووپ (ڕیزی 3+ ژمارەی بەردەوام لە هەمان ڕەنگ، یان کۆمەڵەی 3-4 هەمان ژمارە لە ڕەنگی جیاواز). پاشان خوازێک فڕێبدە بۆ کۆتایی نۆرەکەت.

3

Open Your Meldsکردنەوەی خوازەکان

When your melds total 101+ points, place them on the table (مەلد). After opening, you can extend any table meld and discard freely. Jokers and false jokers count as the tile they replace.

کاتێک کۆی گرووپەکانت 101+ خاڵ بوو، لەسەر مێزەکە دایانبنێ (مەلد). دوای کردنەوە، دەتوانیت هەر گرووپێکی مێزەکە زیاد بکەیت و بە ئازادی فڕێبدەیت. جۆکەر و جۆکەری ساختە بە خوازی جێگرەوەکەیان دەژمێردرێن.

4

Winning & Concanبردنەوە و کۆنجان

Empty your hand to win. If you can form a 10-run + group of 3/4 all in your hand, declare Concan for bonus points and doubled penalties for opponents who haven't opened.

هەموو خوازەکانت بەتاڵ بکە بۆ بردنەوە. ئەگەر دەتوانیت ڕیزی 10 + گرووپی 3/4 لە دەستتدا دروست بکەیت، کۆنجان ڕابگەیەنە بۆ خاڵی زیادە و سزای دووبەرابەر بۆ ئەو ڕکابەرانەی کە نەیانکراوەتەوە.

🏆 Ranking Tiersئاستەکانی پلەبەندی
TierئاستELO Rangeخاڵ
Beginnerتازەکار0 – 99
Bronzeبڕۆنز100 – 299
Silverزیو300 – 599
Goldزێڕ600 – 999
Platinumپلاتین1,000 – 1,499
Diamondئەڵماس1,500 – 1,999
Masterماستەر2,000+
Concan bonus: Declaring Concan doubles the penalty for all non-opened opponents! بۆنەسی کۆنجان: ڕاگەیاندنی کۆنجان سزا دووبەرابەر دەکات بۆ هەموو ڕکابەرانی نەکراوەتەوە!
Telar Skill Gameیاری خێرایی

Telarتەلار

A tower stacking skill game. Tap at the right moment to place blocks perfectly. The more precise, the higher your score.

یاری بلۆکبەستن. لە کاتی خۆیدا پەنجە بنێ بۆ ڕێک دانانی بلۆکەکان. هەرچەند ڕێکتر، خاڵی زیاتر.

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Startدەستپێکردن

Tap the Telar card. See your stats and access فرۆشگا (Store) for tower themes. Tap دەستپێکردنی یاری (Start Game).

کارتی تەلار دابگرە. ئامارەکانت ببینە و بچۆ فرۆشگا بۆ ڕووکاری تەلار. دەستپێکردنی یاری دابگرە.

2

Tap to Placeدابگرە بۆ دانان

A block slides left and right. Tap anywhere to drop it. Any overhang gets cut off, making the next block narrower. Perfect placement (almost exact overlap) keeps the full width and plays a satisfying sound.

بلۆکێک لە لایەکەوە بۆ لای تر دەجوڵێت. لە هەر شوێنێک دابگرە بۆ دانانی. هەر بەشێکی زیاد بێت دەبڕدرێت. دانانی تەواو (ڕێک لەسەر یەک) پانییەکەی تەواو دەمێنێتەوە و دەنگێکی خۆش دەبیستیت.

3

Build Streaks & Earn Power-Upsزنجیرە و یارمەتیدەر

Consecutive perfects build a streak multiplier (1.2x, 1.4x…) and actually make blocks grow wider. Every 5 perfects earn a 💖 heart and a power-up: هێواشکردنەوە (Slow Down) or موگناتیس (Magnet — auto-perfect).

دانانی تەواوی بەردەوام زنجیرە دروست دەکات (1.2، 1.4...) و بلۆکەکان پانتر دەبن. هەر 5 تەواو، دڵێک 💖 و یارمەتیدەرێک: هێواشکردنەوە یان موگناتیس (خۆی بۆت دادەنێت).

4

Game Over & Reviveکۆتایی و زیندووبوونەوە

Miss the stack entirely and the game ends. The overlay shows your score (ئەنجام:). Spend a heart with بەکارهێنانی دڵ (Use Heart) to revive, or tap یارییەکی تر (Another Game) to start fresh.

ئەگەر بلۆکەکەت بەتەواوی لە تەختەکە دابڕکا، یارییەکە کۆتایی دێت. خاڵەکانت پیشان دەدرێت (ئەنجام:). بەکارهێنانی دڵ بۆ زیندووبوونەوە، یان یارییەکی تر بۆ یاری نوێ.

Xro Puzzleپازڵ

Xroخڕۆ

A puzzle game where you place pieces on an 8×8 board. Complete rows and columns to clear them. The game ends when no piece fits.

یاری پازڵ کە تێیدا پارچەکان لەسەر تەختەیەکی 8×8 دادەنیت. ڕیز و ستوون تەواو بکە بۆ پاککردنەوە. کۆتایی دێت کاتێک هیچ پارچەیەک جێگەی نابێتەوە.

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Place Piecesپارچەکان دابنێ

You get 3 pieces at a time. Drag a piece from the bottom onto the board. It must fit entirely on empty cells. After placing all 3, you get 3 new ones. Tap بەردەوامبوون (Continue) from the menu to resume a saved game.

هەر جارە 3 پارچە وەردەگریت. پارچەیەک ڕابکێشە لە خوارەوە بۆ سەر تەختەکە. دەبێت بەتەواوی لەسەر خانەی بەتاڵ بنیشێت. دوای دانانی هەر 3، 3 ی نوێ دێت. بەردەوامبوون بۆ گەڕانەوە بۆ یاری پاشەکەوتکراو.

2

Clear Lines & Build Combosهێڵ پاکبکەوە و کۆمبۆ دروست بکە

Full rows/columns clear automatically. Multi-line clears earn bonus: 2 lines = 2x, 3 = 3.4x, 4+ = 5x (نایاب!). Consecutive clears build a combo streak (کۆمبۆ ×N!). Clear the whole board for a massive bonus + freeze shield protecting your streak.

ڕیز/ستوونی تەواو خۆی دەسڕێتەوە. چەند هێڵ لە یەکجاردا: 2 = 2 بەرابەر، 3 = 3.4، 4+ = 5 (نایاب!). سڕینەوەی بەردەوام زنجیرە دروست دەکات (کۆمبۆ ×N!). تەختە بەتەواوی پاکبکەوە بۆ خاڵی زۆر + سپەری بەستوو.

3

Game Overکۆتایی یاری

When no piece fits, the game shows شوێنت نەما! (No space left!) with your stats. Tap دووبارە یاری بکە (Play Again) or گەڕانەوە بۆ سەرەتا (Back to Start). Your game auto-saves if you exit mid-game.

کاتێک هیچ پارچەیەک جێگەی نابێتەوە: شوێنت نەما! لەگەڵ ئامارەکانت. دووبارە یاری بکە یان گەڕانەوە بۆ سەرەتا. یارییەکەت خۆکارانە پاشەکەوت دەکرێت.

Helo Skill Gameیاری خێرایی

Heloهەڵۆ

A tap-to-fly skill game. Navigate through gaps between pipes, collect power-ups, and try to beat your high score!

یاری فڕین. لە نێوان بۆرییەکاندا تێپەڕە، شتەکان کۆبکەرەوە، و هەوڵ بدە باشترین خاڵت بشکێنیت!

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Start & Flyدەستپێبکە و بفڕە

Tap یاری بکە (Play). After the countdown (3, 2, 1, بفڕە!), tap anywhere to fly up. Stop tapping and you fall. Navigate through pipe gaps — each pipe = 1 point. Don't hit pipes or the ground!

یاری بکە دابگرە. دوای ژماردنەوە (3، 2، 1، بفڕە!لە هەر شوێنێک دابگرە بۆ فڕین. کاتێک دانانگریت دەکەویت. لە نێوان بۆرییەکاندا تێپەڕە — هەر بۆری = 1 خاڵ.

2

Collect Itemsشتەکان کۆبکەرەوە

Pick up items as you fly: ☀️ Sun (coins), 🛡️ Shield (one-hit protection), 🧲 Magnet (attracts collectibles), ✨ ×2 (double score), 💖 Heart (for reviving), 🔥 Newroz Fire (rare, +100 points).

کە دەفڕیت شتەکان کۆبکەرەوە: ☀️ خۆر (کۆین)، 🛡️ سپەر (پاراستن)، 🧲 موگناتیس (ڕاکێشان)، ✨ ×2 (خاڵی دووبەرابەر)، 💖 دڵ (زیندووبوونەوە)، 🔥 ئاگری نەورۆز (کەم، +100 خاڵ).

3

Death & Reviveلەدەستدان و زیندووبوونەوە

Hit a pipe or ground and the game pauses. If you have a heart, tap بەکارهێنانی دڵ (Use Heart) within 5 seconds to continue. Otherwise, tap نەخێر سوپاس (No Thanks) to go to game over.

بەر بۆرییەک یان زەوییەکە بکەویت و یارییەکە دەوەستێت. ئەگەر دڵت هەبێت، لە 5 چرکەدا بەکارهێنانی دڵ دابگرە بۆ بەردەوامبوون. ئەگەرنا نەخێر سوپاس دابگرە.

4

Game Overکۆتایی یاری

See your score, best score, and suns collected. ڕیکۆردی نوێ! (New Record!) appears if you beat your best. Tap دووبارە یاری بکە (Play Again) to try again.

خاڵەکانت، بەرزترین خاڵ، و خۆرە کۆکراوەکان دەبینیت. ڕیکۆردی نوێ! دەردەکەوێت ئەگەر باشترین خاڵت شکاند. دووبارە یاری بکە دابگرە بۆ دووبارە یاریکردنەوە.

Newroz Fire 🔥: A rare special item (75% chance after score 120+). Once collected, tap the fire button before reaching score 10 for a +100 point boost. Only once per game! ئاگری نەورۆز 🔥: شتێکی تایبەت و دەگمەن (لە دوای خاڵی 120+ دەردەکەوێت). کاتێک بەدەستی هێنایت، پێش خاڵی 10 دوگمەی ئاگر دابگرە بۆ +100 خاڵ. تەنها یەک جار لە هەر یارییەکدا!
No Talking Party Gameیاری کۆمەڵایەتی

No Talkingبێ قسەکردن

A team party game! One player holds the phone while their teammates act out words using only gestures — no talking, no sounds, no pointing!

یارییەکی کۆمەڵایەتی و پڕ لە پێکەنینە! یەکێک مۆبایلەکە دەخاتە سەر ناوچەوان، ئەندامەکانی تری تیمەکەی تەنها بە جوڵەی جەستە وشەکەی بۆ ڕوون دەکەنەوە.

📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
1

Set Up Teamsئامادەکاری پێش یاری

Before starting:

پێش ئەوەی دەست پێبکەن:

  • Choose the number of teams (2 or more).ژمارەی تیمەکان دیاری بکەن (لە دوو تیم کەمتر نەبن).
  • Set the round duration for each team.کاتی یاری بۆ هەر تیمێک دیاری بکەن (بۆ نموونە 60 چرکە).
  • Pick categories (e.g. animals, movies, sports).ئەو بەشانە هەڵبژێرن کە دەتانەوێت یاری پێ بکەن (وەک ئاژەڵەکان، فیلم، پیشەکان).
  • Tap دەستپێکردنی یاری (Start game).پاشان دوگمەی دەستپێکردنی یاری دابگرە.
2

Team's Turnدەستپێکردنی نۆرە

One player from the team holds the phone on their forehead (screen toward teammates). They tap ئامادەین — دەستپێبکە, then follow the on-screen tilt instructions and countdown.

لە هەر تیمێکدا، کەسێک مۆبایلەکە دەخاتە سەر ناوچەوان بە جۆرێک کە شاشەکە ڕووی لە ئەندامەکانی تری تیمەکەی بێت. دوگمەی ئامادەین — دەستپێبکە دابگرن؛ پاشان ڕێنمایی لارکردنەوە و کاتژمێر دەردەکەوێت.

3

Act It Outچۆنیەتی ڕوونکردنەوەی وشەکان

A word appears on screen. Your teammates act it out using only gestures — no talking, no sounds, no pointing at objects!

وشەیەک لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت. ئەندامەکانی تیمەکە دەبێت تەنها بە جوڵەی جەستە وشەکە ڕوون بکەنەوە. قسەکردن، دەنگ دەرکردن، یان ئاماژەپێکردن بۆ شتەکان بە تەواوی قەدەغەیە!

  • Correct: Tilt the phone down.وەڵامی ڕاست: ئەگەر وشەکەی زانی، مۆبایلەکە بەرەو خوارەوە لار بکەرەوە.
  • Skip: Tilt the phone up.تێپەڕاندن (پاس): ئەگەر وشەکەتان نەزانی، مۆبایلەکە بەرەو سەرەوە لار بکەرەوە.
4

Next Teamکۆتایی نۆرە

When the timer runs out, the team's results are shown. Then the next team takes their turn.

کاتێک کاتی تیمەکەت تەواو بوو، ئەنجامی ئەو خولە دەبینن کە چەند وشەتان زانیوە. پاشان مۆبایلەکە دەدرێت بە تیمی بەرامبەر.

5

Who Wins?دیاریکردنی براوە

After all teams have played, scores are compared. The team with the most correct words wins!

دوای ئەوەی هەموو تیمەکان نۆرەی خۆیان تەواو کرد، خاڵەکان بەراورد دەکرێن. ئەو تیمەی زۆرترین وشەی بە ڕاستی زانیبێت، دەبێتە براوە!

No Talking! 🚫: Actors can only use body movements and gestures — no talking, no sounds, and no pointing at objects! قسەکردن قەدەغەیە! 🚫: ئەوانەی وشەکە ڕوون دەکەنەوە تەنیا بە جوڵەی جەستە دەتوانن نیشانی بدەن — قسەکردن، دەنگ دەرکردن و ئاماژەپێکردن بە دەست بۆ شتەکان قەدەغەیە!
Tip ⚡: If you don't know a word, skip it quickly! Time is limited — more words are waiting. ئامۆژگاری ⚡: ئەگەر وشەیەک نەتزانی، خێرا پاسی بدە! کات بەفیڕۆ مەدە — وشەکانی تر چاوەڕوانن.